AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١ ١٦:٤١

بۆچی تورکیا کاردانەوەی بە ڕێککەوتنی بەغدا-هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان نییە؟

بۆچی تورکیا کاردانەوەی بە ڕێککەوتنی بەغدا-هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان نییە؟

ڕێککەوتنی سێ لایەنەی نێوان بەغدا، هەولێر و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان کراوە، بەڵام چارەنووسی کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە لە گرەوی بڕیاری تورکیایە کە هێشتا لەسەر کردنەوەی هێڵی بۆری جیهان بێدەنگی ڕاگرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی عێراق، ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی فیدراڵ، هەرێم و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان لە سەروبەندی ڕاگەیاندن فەرمیدایە؛ ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت کۆتایی بهێنێت بە ڕاگرتنی 18 مانگەی هەناردەی نەوتی کوردستان و ڕەوتی هەناردەی نەوتی خاو لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە بکاتەوە.


بە پێی ڕاپۆرتەکان، لایەنەکان لەسەر ئاست و ڕێکاری هەناردە گەییشتوونەتە ڕێککەوتن کە بە پێی ئەوە نزیک بە 230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا لە ژێر چاوەدێری کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە دەکات و نزیک بە 50 هەزار بەرمیل لە ڕۆژیشدا بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخان دەکات.

ئەو ڕەوتە، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، هەناردەی نەوتی هەرێم کە بە ێێ حوکمی دادوەری نێودەوڵەتی ڕاگیردرابوو، هەڵدەگیردرێت. ئەو ڕاگرتنە گوشاری خۆری خستە سەر هەرێم و گواستنەوەی بودجە بۆ ئەو ناوچەیەی دژوار کردبووەوە.

بەم حاڵەوە، ئەوەی کە دۆخەکە یەکلایی دەکاتەوە، هەر تورکیایە. ئالپ ئەرسەلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێڵی بۆری ئامادەی کردنەوەیە، بەڵام ئەنقەرە مەرجی هەیە بۆ ئەو ڕەوتە، لەوانە دەستەبەر کردنی بەهرەمەندی تەواو لە هێڵی بۆری و پارێزراوی لە سکاڵا مافییەکان لە داهاتوودا.

ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەنقەرە و بەغدا لەسەر چوارچێوەیەک بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردە گەییشتوونەتە ڕێککەوتن کە دەتوانێت دوایی لەمپەرە سیاسییەکان چارەسەر کردووە.

News ID 56908

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha